لەبارەی بەكارھێنانی ئەم جۆرە دەرمانە ھۆشداری دەدرێتە ھاووڵاتییان
K24 - سلێمانی
لە سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی نایاسایی دا گیرا و نوێنه‌ری ته‌ندروستی سلێمانیش داوا له هاووڵاتییان ده‌كات، ئه‌و جۆره ده‌رمانانه به‌كارنه‌هێنن.
د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، پزیشكی ده‌رمانساز و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، رایگه‌یاند: "له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتیان، لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك ده‌رمانی زیادكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشدا گرتوه كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاو‌رده‌ی شاری سلێمانی كراوه. به‌كارهێنانی ده‌رمان پێویسته له‌لایه‌ن پزیشكی تایبه‌تمه‌نده‌وه دیاری بكرێت، له ده‌رمانخانه فه‌رمییه‌كان بكڕێت و هه‌روه‌ها پزیشكی ده‌رمانساز شێوازه‌كه‌ی بۆ نه‌خۆشه‌كان رونبكاته‌وه، پاشان به‌كاربهێنرێت".
رونیكرده‌وه: "ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌ڕیگه‌ی په‌یجه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به هاووڵاتییان ده‌فرۆشرێت نایاساییه، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نازانرێت پێكهاته‌كه‌ی چییه، ئه‌و ده‌رمانانه به‌سه‌رچوون و شێوازی به‌كارهێنانه‌كه‌شی هه‌ڵه‌یه، ھەر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته ده‌ستی كڕیاره‌كان، كه‌ئه‌مه‌ش زیان به ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌یه‌نیت".
ئاماژەی بەوەشكردووە: "لیژنه‌كان به‌ورده به‌دواداچوونیان كردوه و ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كۆگای عه‌مباركردنی ئه‌و جۆره ده‌رمانانه له شاری سلێمانی بوونی نییه. به‌ڵكو له‌شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و عێراقه‌وه به‌شێوه‌ی قاچاغ و به‌ڕێژه‌ی كه‌م هاورده ده‌كرێت به هاووڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌فرۆشرێت".
د. په‌رست نه‌قشبه‌ندی، داوا له‌هاووڵاتییان ده‌كات: "بۆ زیادكردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، جوانكاریی و به‌هێزی جه‌سته یان هه‌رجۆره نه‌خۆشییه‌كی دیكه له‌و جۆره ده‌رمانانه به‌كارمه‌هێنن، چونكه زیان به ته‌ندروستی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن".
ئەو زانیاریانە كە لە سایتی قایمقامیەتی سلێمانی بڵاوكراوەتەوە ئاماژه بەوەشكراوە: "به فه‌رمانی قایمقامی سلێمانی ته‌واوی ئه‌و ده‌رمانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه له‌ناوده‌برێت".