تا ئێستا ئاگری بیره نه‌وته‌كانی خه‌بازه كۆنتڕۆڵ نه‌كراون
K24 - هه‌ولێر:
ئەو دووبیرە نەوتەی ھەفتەی رابردوو تەقێنرایەوە ھێشتا کۆنترۆڵی ئاگرەکەی نەکراوە و ته‌نها له‌و دوو بیره نه‌وتی كه‌ركوك، رۆژانه 4 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌فیڕۆ ده‌چێت.
نزیکەی ھەفتەیەك بە سەر تەقاندنەوەی ھەردوو بیری ژمارە 18 و 33ی کێڵگەی نەوتی خەبازەدا تێپەڕ دەبێت, بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.
ئەندامێکی لێژنەی نەوت و وزەش لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک ئاشکرای دەکات, رۆژانە بەھۆی سووتانی ئەو دوو بیرە نەوتەوە 4 هه‌زار بەرمیل نەوت بەفیڕۆ دەچێت, کە زیانێکی گەورە بە ژێرخانی ئابووری شارەکە دەگەیەنێت, پێشبینیش دەکرێت كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەکە چەند ھەفتەیەکی دیکەی پێویست بێت.