دوو پڕۆژەی دیكەی كارەبا لە ھەولێر كرانەوە

وەزیری كارەبا: ئاستی بەرھەمھێنانی كارەبا لە زیادبوونە
پڕۆژەی كارەبا
پڕۆژەی كارەبا

K24 - ھەولێر

وەزارەتی كارەبا ھەردوو پڕۆژەی كارەبای وێستگەی مۆبایلی گۆڕینی ڤۆڵتیەی 11/132 كەی ڤی شەمامك، بە گوژمەی  ملیۆنێك و 658 هەزار دۆلار و پڕۆژەی دەرهێنانی 5 فیدەر بەگوژمەی(  588 ملیۆن دینار كردەوە.

 ئەو دوو پرۆژەیە، كارەبا بۆ سنووری ناحیەی شەمامك و بەشێك لە گوندەكانی ناحیەی گوێڕ دابین دەكەن.

ئەندازیار كەمال محەمەد، وەزیری كارەبای حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئاستی بەرھەمھێنانی كارەبا لە زیادبوونە، بەڵام بەھۆی دابەزینی پلەكانی گەرما خواست بۆ كارەبا زیاد دەبێت.