كۆرۆنا گەشەی ئابووری بەریتانیای دابەزاندووه
K24 – ههولێر:
دوای تێپەڕاندنی ساڵێكی سەخت بههۆی كۆرۆناوه، لەندەن لەبەردەم كۆمەڵە ھەڕەشەیەكی چاوەڕوان نەكراودایه.
بەھۆی دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا و ھەروەھا ناكۆكییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە كۆتا رۆژەكانی ساڵی 2020 لەندەنی پایتەختی بەریتانیا رووبەڕووی داكەوتنی بەرچاو بووەوە، بەو پێیەی گەشەی ئابوورییەكەی سستبووە.
بڕیارەكانی سەپاندنی بەربەستی تووند بەھۆی كۆرۆناوە، گورزی گەورە لە بازاڕی كاری لەندەن درا بەراورد بە ناوچەكانی دیكە، ھەروەھا بەھۆی گواستنەوەی كارمەند و قەواڵە بۆ چەند وڵاتێكی ئەوروپی دیكە لەلایەن بانكە جیھانییەكانەوە، كاریگەری نەرێنی كردووەتە سەر ئابووری ئەو پایتەختە.
سەبارەت بە ئامارە فەرمییەكانیش كە لەم دواییەدا لەلایەن پەیمانگای دارایی لە بەریتانیا بڵاوبووەتەوە، دەركەوتووە كە خەرجیی بەكاربەر لە لەندەن ھێشتا لە ئاستێكی نزمدایه، كە رێژیی %10 تێنهپهڕاندووه.