(4) هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی بۆ پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شتیاری چینی ته‌رخانكراوه
K24 - هه‌ولێر:
(4) ھەزار دۆنم، لە باشترین زەوییەكانی كشتوكاڵی گوندەكانی "ئاشۆكان" و "دارەبەن" بۆ پڕۆژەیەكی گەشتیاری چینی تەرخان كراوە، جوتیارانی ئەم ناوچەیە لەم بڕیارە ناڕازین و دەڵێن ھیچ پرسێك بە ئێمە نەكراوە، تانانەت بە قەرەبوش رازی نابین، لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستانیش راستەوخۆ و مەیدانی سەردانی ئەم زەوییانەیان كرد و ئاماژه‌یان به‌وه كرد، پشتگیری جوتیاران دەكەین.
مام حەمید، خۆی و (5) كوڕەكەی جوتیارن، چه‌ندین ساڵە لەسەر ئەم زەوییە كاری كشتوكاڵی دەكەن، بژێوی ژیانیان لە رێگای جوتیاری له‌سه‌ر ئەم زەوییانە دابین ده‌كه‌ن، ئەو لە دارەبەن خاوەنی (50) دۆنم زەوی كشتوكاڵییە و نیگەرانە لەوەی بڕیار دراوە لەسەر زەوی ئەو و جوتیارانی دیكه، له ھەر دوو گوندی "دارەبەن" و "ئاشۆكان" پڕۆژەیەكی گەشتیاری دروست بكرێت، داواكارە دەستەی وەبەرھێنان و شارەوانی زەوی دیكه ھەڵبژێرن، كە كشتوكاڵی نییە.
حەمید عومەر گوتی: "ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ی گه‌شتیارییان هه‌یه، پێویسته له زه‌وییه‌كی به‌ردین بكرێت، زه‌وییه‌كانمان كشتوكاڵییه، زه‌وییه‌كی به پیت و به‌ره‌كه‌ته، خه‌ڵكه‌كه بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییانه‌یه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت، ئێمه بێ زه‌وی ده‌مێنینه‌وه، كشتوكاڵی پیشه‌ی باب و باپیرانمانه، پیشه‌ی دیكه نازانین، فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت نین، بژێوی ژیانی هه‌موومان له‌سه‌ر جوتیارییه".
لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری پەرلەمانی كوردستان، راستەوخۆ سەردانی زەوییەكانیان كردوە و لە نزیكەوە گوێبیستی جوتیارانی ئەم دەڤەرە بوون، بڕیادەری لیژنەكە ئاشكرای كرد، زەوییەكان ھەمووی بۆ كشتوكاڵییە و بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی كشتوكاڵیش ئەو زەوییانەی بۆ كشتوكاڵ گونجاون، بۆ وه‌بەرھێنان نابێت بەكاربھێنرێت.
سەفین گەردی، بڕیاردەری لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان، گوتی: "یاده‌شته‌كه‌مان له خه‌ڵكه‌كه وه‌رگرتووه و نووسراومان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌رزكردووه‌ته‌وه، بڕیارمان دا، له سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا ئه‌و زه‌وییانه ببینین، به‌پێی یاسای ژماره (4)ی ساڵی (1988)، نابێت زه‌وی كشتوكاڵی، جگه له پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی، بۆ هیچ پڕۆژه‌یه‌كی دیكه به‌كاربێت، ئێمه‌ش به‌دواداچوونی زیاتری بۆ ده‌كه‌ین".
(2) مانگە بە پێی بڕیارێكی دەستەی وەبەرھێنان، (4) ھەزار دۆنم زەوی لە گوندەكانی "دارەبەن" و "ئاشۆكان"، كە (25) كیلۆمەتر لە ھەولێر دوورە، زه‌وییه‌كه ھەمووی كشتوكاڵییە و بۆ پڕۆژەیەكی گەشتیاری چینی تەرخان كراوە، جوتیارانی ئەم ناوچەیە جه‌ختیان كرده‌وه، (2) هه‌زار كەس سەرچاوەی داھاتیان لەم زەوییانەیە و تەنانەت بە قەربوش رێگە نادەن بكرێتە پڕۆژەی گەشتیاری.
د.ی