مه‌سرور بارزانی: ئه‌مڕۆ یادی یه‌كبوونی گه‌لی كورده‌

"كورد هه‌میشه‌ به‌ یه‌كڕیزی سه‌ركه‌وتووتره‌"
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی شه‌شه‌مین ساڵیادی رزگاركردنی كۆبانێ له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش راگه‌یاند.

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: "ئەمڕۆ تەنیا یادی ئازادکردنی کۆبانێ نییە لە داگیرکاریی و زۆرداریی داعش، بەڵکو یادی یه‌كبوونی گەلی کوردیشە‌ لە دژی دوژمنێکی هاوبەش".

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوواپاتیكرده‌وه‌،‌ كورد هه‌میشه‌ به‌ یه‌كگرتوویی سه‌ركه‌وتووتره‌ و نووسیویه‌تی: "ئەمەش بیرخەرەوەیەکی بەهێزە کە هەمیشە بە یەکڕیزیی سەرکەوتووترین".

به‌ر له‌ 6 ساڵ، له‌ 26ی كانوونی دووه‌می ساڵی 2015، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان كران، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی كۆبانێدا بكه‌ن، كه‌ به‌ هاوكاری شه‌ڕڤانانی كورد و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش توانرا داستانێكی چاونه‌ترسی تۆمار بكه‌ن و كۆبانی له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار بكه‌ن.

H.B

تویته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی رزگاركردنی كۆبانێ
تویته‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی رزگاركردنی كۆبانێ