ھاوپەیمانان ژمارەیەك حەشارگەی داعش بۆردومان دەكەن

سەرجەم چەكدارەكانی ناو حەشارگەكان كوژران
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – ھەولێر

ھێزەكانی ھاوپەیمانان ژمارەیەك حەشارگەی داعشیان لە سنووری پارێزگای ئەنبار بۆردومان كرد و سەرجەم ئەو

چەكدارانەی داعش كوژران كە لەو حەشارگانەدا بوون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، فڕۆکەکانی ئێف 16ی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ژمارەیەک حەشارگەی داعشییان لە دەوروبەری دەریاچەی سەرسار، لە سنووری پارێزگای ئەنبار بۆردوومان کرد و سەرجەم چەکدارەکانی نێو حەشارگەکان کوژراون.

لەلایەكی دیكە و لە رۆژهەڵاتی پارێزگای سەڵاحەدین، هێزە سەربازییەکانی عێراق، 10 حەشارگە و سێ ئۆتۆمبێلی چەکدارانی داعشییان كردووەتە ئامانج.

لە دۆڵی ئەبو شەمحە لە سنووری شارەدێی رەشاد، سەربە پارێزگای کەرکووکیش، 5 حەشارگە و جبەخانەیەکی چەکدارانی داعش، لەلایەن پۆلیسی فیدڕاڵی دۆزرایەوە.