كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە بەفر دەبارێت
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان پەڵە ھەور دەبێت لە كاتەكانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە بەیانی زوودا، بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان و لوتكەی شاخە بەرزەكان دەبارێت.