شاندی حكومەتی ھەرێم لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

"گفتوگۆ لەبارەی پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق دەكەن"
شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا - فۆتۆ: ئەژی عومەر - 8/12/2020
شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا - فۆتۆ: ئەژی عومەر - 8/12/2020

K24 - ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان گەشتە پەرلەمانی عێراق و لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە.

پەیامنێری كوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند: "كۆبوونەوەی شاندی حكومەتی ھەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دەستیپێكردووە و گفتوگۆ لەبارەی پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق دەكەن".

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان، شەوی رابردووش شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەتەوە.

بەمەبەستی رێككەوتن لەسەر پشكی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی گشتی 2021ی عێراق، رۆژی یەكشەممە 24/1/2021 شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كرد و دیدار و كۆبوونەوەكانیان لە بەغدا بەردەوامن.