یه‌كه‌مین لێدوانی ئۆدیگارد دوای په‌یوه‌ندیكردنی به ئارسێناڵ
یانه‌ی ئارسێناڵ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی مارتن ئۆدیگاردی ناوه‌راستكاری نه‌رویجی له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به‌شێوه‌ی خواستن تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه راگه‌یاند.
مارتن ئۆدیگاردی 22 ساڵ، شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید گواسترایه‌وه، ئه‌مه سێیه‌مینجاره ئه‌م یاریزانه به‌شێوه‌ی خواستن ریزه‌كانی ریال مه‌درید جێدێڵێت وه‌رزی رابردووش یاری بۆ ریال سوسیداد كرد و له دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ریال مه‌درید له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان ته‌نیا به‌شداریی له 9 یاری كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڵێك و ئاسیستێك بكات.
ئۆدیگارد یه‌كه‌مین ئه‌زموونی له پرێمه‌رلیگ تاقی ده‌كاته‌وه تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه درێسی ژماره 11ـی ئارسێناڵ ده‌پۆشێت كه پێش ئه‌و مه‌سعوود ئۆزیل هه‌ڵگری ئه‌و درێسه بوو.
له‌مباره‌یه‌وه مارتن ئۆدیگارد له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی ئارسێناڵ رایگه‌یاند كه پێشتر له‌گه‌ڵ میكێل ئارتێتای راهێنه‌ری ئارسێناڵ قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێت: واهه‌ست ده‌كه‌م هاتوومه‌ته لای راهێنه‌رێكی گه‌وره و شوێنێكی باش.
ئۆدیگارد گوتیشی: به‌باشی گوێم له بۆچووه‌كانی ئارتێتا گرتووه و حه‌زم له بیرۆكه و ئه‌و رێگایه‌یه كه له تۆپی پێ ئارتێتا له‌سه‌ری ده‌ڕوات، دڵخۆشم كه له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م بینین متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پێبه‌خشیم و هه‌ست ده‌كه‌م بڕیارێكی زۆر دروستم داوه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئیدۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی ئارسێناڵ رایگه‌یاند كه ئۆدیگارد یاریزانێكی به‌هره‌مه‌نده و ده‌بێته مایسترۆیه‌كی نوێی یانه‌كه و ده‌توانێت تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه هاوكارێكی باش بێت.