ترامپ: سه‌ردانی ئه‌و گه‌له ده‌كه‌م كه به ده‌ست ئۆباماوه ئازارییان چه‌شتووه
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد ترامپ، كاندیدی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئاشكرایكرد ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانیكردنی ئیسرائیل ده‌كات و گوتی: "گه‌لی ئیسرائیل به‌ده‌ست سیاسه‌ته‌كانی باراك ئۆباما ئازارییان چه‌شتووه".
ترامپ له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی روونیكردووه‌ته‌وه، له ماوه‌یه‌ك نزیكدا ئه‌و سه‌ردانه ئه‌ندام ده‌دات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو، گه‌شتێكی بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
ترامپ له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، ره‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌كانی ئۆباما گرت و گوتی: "به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئۆباما له ئێستادا ئیسرائیل له هه‌موو كاته‌كانی دیكه زیاتر رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تیش پرسی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی چه‌كی ناووكی".
دۆناڵد ترامپ دووپاتیشی كرده‌وه، گه‌لی ئیسرائیل ئازاری "زۆر"ی به ده‌ست ئۆباماوه چه‌شتووه.