"بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئه‌م 2 یاریزانه له گفتووگۆ دایه"
به گوێره‌ی میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت گۆڕانكارییه‌كان له هێڵی به‌رگرییه‌وه ده‌ستپێبكات، له‌م پێناوه‌یشدا له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی به‌رگری له گفتووگۆدایه كه هه‌ردووكیان له ئه‌كادیمیای یانه‌ی ڤالێنسیا پێگه‌یشتوون.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، ئاشكرای كردووه كه بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ خۆزێ لویس گایای به‌رگریكاری یانه‌ی ڤالێنسیا له گفتووگۆدایه.
خۆزێ لویس گایای به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 25 ساڵ له ئه‌كادیمیای ڤالێنسیا ده‌ستی به یاریكردن كردووه، گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی 2023 كۆتایی دێت، ئه‌م وه‌رزه له لالیگا به‌شداریی 17 یاری كردووه و 4 ئاسیستی هه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه به‌رپرسانی بارسێلۆنا خوان بێرناتی به‌رگریكاری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی كردووه‌ته ئامانج.
خوان بێرناتی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی ڤالێنسایه پێگه‌یشتووه، دواتر له 2014 له ده‌رگه‌ی ئه‌و یانه‌یه روویكرده بایرن میونشن، دوای 3 وه‌رز یاریكردن له بۆندزلیگا له هاوینی 2018 به به‌های 12 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزه‌كانی پاریس سانجێرمان گواسترایه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه پاریسییه‌كه له كۆی 113 یاری 5 گۆڵ و 10 ئاسیستی هه‌یه.