به‌شیر حه‌داد: له باره‌ی بودجه‌وه ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن زیاتره له رێكنه‌كه‌وتن
K24 – هه‌ولێر:
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ، "به‌شیر حه‌داد"، رایگه‌یاند، ئه‌مجاره‌یان ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن له باره‌ی بودجه‌وه زیاتره له رێكنه‌كه‌وتن.
به‌شیر حه‌داد، له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵی كوردستان24"، گوتیشی: ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگ له سه‌ر پڕۆژه‌ی بودجه‌ی عێراق ده‌درێت.
ئاشكراشیكرد، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، جارێكی دیكه، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی زانیاری پێویست له باره‌ی پرسی نه‌وت و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی "به‌شیر حه‌داد" دوای ئه‌وه دێن، ئه‌مڕۆ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، "حه‌سه‌ن كه‌عبی"و جێگری دووه‌م "به‌شیر حه‌داد" و سه‌رۆكی كوتله‌كانی پارتی و یه‌كێتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی "قوباد تاڵه‌بانی" ئه‌و زانیاری و ژماره و ئامارانه‌ی خسته به‌رده‌ست لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌ران، كه له سه‌ردانی پێشوویاندا به‌ڵێنیان دابوو، بیخه‌نه به‌رده‌ست نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری ورده‌كاری رێككه‌وتنه‌كان و دۆسیه‌ی نه‌وت و خه‌رجی و داهاتی هه‌رێمی كوردستان بن.
ماوه‌ی حه‌ڤده رۆژە لیژنەی دارایی نوێنه‌ران بە مەبەستی گۆڕانکاری و رێکخستنەوەی ماددەکانی ناو پڕۆژە بودجەی ساڵی 2021، 32 کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە.
لیژنه‌كه چه‌ندین گۆڕانكاری له پڕۆژه‌كه‌دا كردووه، گرنگترین ئەو گۆڕانکاریانەش بریتین له کەمکردنەوەی خەمڵاندنی بوودجەکە لە 164 ترلیۆنەوە بۆ کەمتر لە 130 ترلیۆن دینار، ھەروەھا کەمکردنەوەی کورتھێنانەکەی لە 71 ترلیۆن دینارەوە بۆ نزیکەی 36 ترلیۆن، ھاوکات باجی سەر مووچەی فەرمانبەران بە رێژەیەکی بەرچاو لادراوه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه بودجه‌ی 2021ی عێراق ده‌ربڕیوه به‌و جۆره‌ی كابینه‌ی مسته‌فا كازمی دوای رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی نوێنه‌رانی كردووه.
له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه هه‌ندێك كوتله‌ی سیاسی داوای گۆڕانكاری له پڕۆژه‌كه بكه‌ن به جۆرێك كه دژی ئه‌و رێككه‌وتنه بێت هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی پشكی هه‌رێم و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له پڕۆژه بودجه‌ی 2021 پێی گه‌یشتوون.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھەموو ھەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی لەگەڵ حكوومەتی عێراق رێكبكەوێت و كۆتایی بە كێشە دارایی و سیاسییەكان بھێنرێت. بەڵام لە ئەگەری پێكنەھاتن و رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌كه وه‌ك خۆی، هه‌رێمی كوردستان بیر له‌وه ده‌كاته‌وه پلانی جێگره‌وه‌ی هه‌بێت.
"به‌شیر حه‌داد"، له‌و باره‌یه‌وه گوتی: تا ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو كاتمان له‌به‌ر ده‌ست ماوه، ده‌بێت ئێمه خۆمان بۆ ئه‌گه‌ره‌كان ئاماده بكه‌ین. هه‌رێم پێویسته پلانی بی هه‌بێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه.
گوتیشی: ئێمه به روونی به لایه‌نه‌كانمان وتووه، تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌ی بودجه به بێ خواستی كورد، هاوشێوه‌ی تێپه‌ڕاندنی یاسای وه‌رگرتنی قه‌رز، لێكه‌وته‌ی خراپی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: به تێپه‌ڕاندنی یاسای قه‌رز دڵمان ئێشا، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم گه‌ڕایه‌وه به‌غدا و درێژه‌ی به دانووستان دا، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر ره‌چاوی خواست و داواكاری كورد نه‌كرێت، ده‌بێت خۆیان به‌رپرسیارێتی لێكه‌وته نه‌رێنییه‌كان بگرنه ئه‌ستۆ.
سه‌ره‌ڕای نیگه‌رانییه‌كانی كورد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران گه‌شبینه به‌وه‌ی ئه‌مجاره ئه‌گه‌ری رێككه‌وتن زیاتره له‌وه‌ی رێك نه‌كه‌ون، به‌و پێیه‌ی وه‌ك خۆی گوتی: لایه‌نه‌كان زۆر راستییان له باره‌ی ماف و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ روون بووه‌ته‌وه.