270 خێزانی شه‌هید هاوكاری ده‌كرێن

ئەم ھەڵمەتە لە داھاتوودا بەرفراوانتر بەردەوام دەبێت
270 خێزانی شه‌هید هاوكاری ده‌كرێن
270 خێزانی شه‌هید هاوكاری ده‌كرێن

K24 – ھەولێر:

بەڕێوه‌بەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان له‌ پارێزگای ھەولێر بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی ھاوكارییان بە سەر 270 خێزانی شەھیدی شەڕی داعش دابەشكرد. لەھەمان كاتیش ئاماژەیان بەوەكرد ئەو ھاوكارییانە بە تایبەت بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی وەرزی زستانە بۆ سەرجەم خێزانە شەھیدەكانە و لە سنووری پارێزگای ھەولێر بە سەریاندا دابەشدەكرێت.

دووھەمین چالاكی ھاوكاری بۆ خێزانە شەھیدەكانی شەڕی داعش دابەشكرا و ئەم ھەڵمەتەش سەرجەم خێزانە شەھیدەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر دەگرێتەوە.

 سروە رەسوڵ، بەڕێوبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی ناوەندی قەیرانەكانی پارێزگای ھەولێر ئاماژە بە ھاوكارییەكانی ئەم جارەی كرد و گوتی: ئەم ھەڵمەتە لە داھاتوودا بەرفراوانتر بەردەوام دەبێت.

ھاوكاری ئەم جارە بە یاوەری دەزگای خێرخوازی بارزانی، وەك دیارییەكە بو بۆ خێزانە شەھیدەكان و موسا ئەحمەد سەرۆكی ئەم دەزگایەش گوتی: ئەم ھاوكارییانە بۆ خێزانە شەھیدەكان بە ھاوكاری رێكخراو و لایەنەكان ھەر بەردەوام دەبێت.

 بەڕێوبەرایەتی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكانی پارێزگای ھەولێر بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای خێرخوازی بارزانی ھاوكارییان بەسەر 270 خێزانانی شەھیدانی شەڕی داعش دابەشكرد و لەھەمان كاتیشدا ئاماژەیان بەوە كرد ئەو ھاوكارییانە بە تایبەت بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی وەرزی زستانە بۆ سەرجەم خێزانە شەھیدەكانە و لە سنووری پارێزگای ھەولێر بە سەریاندا دابەشدەكرێت.