ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران رێككه‌وتن
K24 - هه‌ولێر:
"ئه‌نتۆنی بلینكن"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (27ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، له گه‌ڵ هاوتا به‌ریتانییه‌كه‌ی "دۆمینیك راب"، له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ره‌فتاره‌كانی ئێران، كه بوونه‌ته ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه، رێككه‌وتوون.
هه‌ردوو لا باسیان له پێویستی هاوكاری یه‌كتر كرد، له‌باره‌ی پابه‌ندیبوونی نێوده‌وڵه‌تی چین، هانده‌ر بن.
دوای ده‌سته‌به‌كاربوونی وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه، "ئه‌نتۆنی بلینكن"، گوتی: "جیهان ده‌توانێت كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات؛ كاتێك ئه‌مه‌ریكا به هێزه‌وه ئاماده ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ بنیاتنان، سه‌رچاوه‌ی هێزی بێشومارمان هه‌یه".
بلینكن، جه‌ختی له‌سه‌ر هاوكاری نێوان هاوپه‌یمانان كرده‌وه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی له‌ناكاو، به‌تایبه‌تی په‌تای كۆرۆنا.
گوتیشی: "سیاسەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا لەم قۆناغەدا گرنگی زۆری دەبێت، بڕیارەکانی داهاتوو، دەبێتە هۆی بەهێزکردنی دیموکراتی لەجیهاندا".
بلینكن، هه‌فته‌ی رابردوو له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی پیران، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دا، هاوپەیمانی "زیندوو" بکاتەوە و ئەمەریکا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بهێنێتە پێشەوە.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
د.ی