واشنتن لە رووبەڕبوونەوەی مەترسی كاری توندوتیژی له ئامادەباشییه
K24 – ھەولێر:
وەزارەتی ئەمنی ناوخۆیی ئەمەریكا، ئەمڕۆ چوارشەممە، بڵاوكراوەیەكی دەرخست، تێیدا ئاستی ئامادەباشی دژ بە تیرۆر بەرزكردەوە.
وەزارەتهكه، لە راگەیاندراوێكدا روونیكردەوە، "ئەو زانیارییەكی راستەقینەی لە بارەی پیلانگێڕییەكی دەستنیشانكراو نییە".
له راگهیندراوهكهدا هاتووه، سەرنج دراوە "لەم رۆژانەی دواییدا، چەند كارێكی گێرەشێوێنانەی توند روویداوە" و ئەم ھەڕەشانە لەوانەیە بۆ چەند هەفتەیەك بەردەوام ببن.
روونیشیكردهوه، بڵاوكراوەكە تا كۆتایی مانگی نیسان بەردەوامە و توندڕەوەكان باڵنەری جیاجیایان ھەیە بە تایبەتی "توڕەبوونیان لەمەڕ كۆتوبەندەكانی پەیوەست بە كۆڤید-19 و ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن"ی سەرۆكایەتی، لەساڵی 2020 پیلانیان گێڕا و بە ئەنقەست ھێرشیان كردە سەر بارەگا فەرمییەكان.
وەزارەتی ئەمنی ناوخۆ ئاماژهی كرد، لەوانەیە ھەندێك لەو كەسانە "ھەڵكوتانە سەر بینایەی كاپیتاڵ ھیل لە 6ی كانوونی دووەم ھانیان بدات بۆ ئەو كارانە" وەك ئاماژەیەك بۆ ئەو ھێرشە خوێناوییەی لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەر بارەگای كۆنگرێس ئەنجامیان دا، لە كاتێكدا یاسادارێژەران لە ھەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ئەمەریكا، پەسندی بردنەوەی جۆ بایدنی دەكرد.
وەزارەت جەختیكردەوە لەوەی سوورە لەسەر پاراستنی "دەزگا ھەستیارەكان" و "ئەو دانیشتوانانەی لەوانەیە بكرێنە ئامانج بەھۆی ئایین، نهژاد، بنەچە، ناسنامە و رای سیاسییان".
داوای لە ئەمەریكاییەكانیش كرد، ئاگاداربن و گوتی: "ئاگاداری دەوروبەر و سەلامەتی خۆتان بن".
سەرچاوە: "فرانس پرێس"