ئێران وەڵامی ئەمەریكا دەداتەوە
K24 - ھەولێر
راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران، وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەداتەوە و رایگەیاند، ئەو پێشنیازەی بلینکن بۆ پابەندبوونی ئێران بە رێککەوتنی ئەتۆمی کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمەریکا نابێت.
حسامەدین ئاشنا، راوێژکاری حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئێران، بە میدیای فەرمی وڵاتەكەی گوت "مەرجدارکردنی گەڕانەوەی ئەمەریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی بەرامبەر بە ئێران، کاریگەری لەسەر بڕیارەکانی ئێران ناکات".
گوتیشی "دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە چاوەڕوانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئێران، کۆشکی سپی جێهێشت".
پێشتر ئه‌نتۆنیۆ بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا لە كۆنرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو "ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئه‌وا ئه‌مەریكاش هه‌مان هه‌نگاو ده‌گرێته‌به‌ر".