سێ داواكراوی بەغدا لە ھەولێر دەستگیر كران
K24 – ھەولێر
سێ تۆمەتبار كە لەلایەن دادگای (ئیستئناف) بەغدا داواكرابوون، لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسەوە لە ھەولێر دەستگیر كران.
رائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە كوردستان24ـی راگەیاند: "دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی ئەو سێ كەسەمان بەدەست گەیشت، توانیمان ھەرسێ تۆمەتبارەكە دەستگیر بكەین".
گوتیشی: "ھەر سێ تۆمەتبارەكە لە نەتەوەی عەرەبن، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی پێماندراوە ئەو سێ كەسە لە بەغدا تاوانی دزییان ئەنجامداوە".
وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، ئاشكراشی كرد: "لە 25/1/2021 فەرمانی دەستگیركردنی ئەو سێ كەسەمان بەدەست گەیشت و لە ماوەی دوو رۆژدا ھێزەكانی پۆلیسی ھەولێر تۆمەتبارەكانیان دەستگیریان كرد".
ھ.م