سەرۆك بارزانی و باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات
دیداری سەرۆك بارزانی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق - ئەمڕۆ 28/1/2021
دیداری سەرۆك بارزانی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق - ئەمڕۆ 28/1/2021

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ـی كانوونی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی خۆی بۆ دەستبەكاربوونی ئیدارەی تازەی ئەمەریكا بە باڵیۆزی ئەو وڵاتە گەیاند و هیوای فراوانتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو لای خواست.

هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق جەختی لە بەردەوامی و هەماهەنگیی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان و هەروەها پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردەوە.

بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

دیداری سەرۆك بارزانی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق - ئەمڕۆ 28/1/2021
دیداری سەرۆك بارزانی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق - ئەمڕۆ 28/1/2021