هۆشداری لە شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دهدرێت
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر هۆشداری لە شەپۆلێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات.
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند: "خۆشبەختانە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا كەمبووەتەوە، بەڵام ئێمە ترسمان ماوە، چونكە نەخۆشییە گوازراوەكان ھەڵبەز و دابەز دەكات، چاوەڕوان دەكرێت شەپۆلی دیكە ھەبێت".
سەبارەت بە دابینکردن و دابەشکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا د. دلۆڤان محەمەد، گوتی: "گرنگی ڤاكسین دەبێتە چارەسەری یەكجاریی بۆ ئەوەی خەڵك تووشی كۆرۆنا نەبن، ھێشتا كاتمان لەبەردەستە بۆ كاتی گەیشتنی ڤاكسین، ئێستا گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتە دەكەین و ئامادەكاری تەواو دەكرێت".