باشترین پێكهاته‌ی 10 ساڵی رابردووی جیهان دیاریكرا
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی جیهانی تایبه‌ت به داتا و ئاماره مێژووییه‌كان باشترین پێكهاته‌ی 10 ساڵی رابردووی ده‌ستنیشان كرد له نێوان ساڵانی 2011 تا 2020.
یاریزانانی بارسێلۆنا، ریال مه‌درید و بایرن میونشن كۆنترۆڵی پێكهاته‌كه‌یان كردووه و زۆرترین نوێنه‌ریان له پێكهاته‌كه‌دا هه‌یه، ڤێرجیل ڤان دایك تاكه یاریزانی لیڤه‌رپووله كه ناوی له پێكهاته‌كه‌دا هاتووه.
پێكهاته‌كه‌دا له سۆشیاڵ میدیا كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌تی به هۆی نه‌بوونی دانی ئالڤێس و چاڤی هێرناندێز كه له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌رده‌مێكی زێڕین و گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به‌سه‌ربرد.
گۆڵپارێز: مانوێل نۆیەر
به‌رگریكاران: مارسیلۆ - ڤیرجیل ڤان دایک - سێرخیۆ رامۆس، فیلیپ لام
ناوه‌راستكاران: لۆکا مۆدریچ - تۆنی کرووس - ئاندرێس ئینیێستا
هێرشبه‌ران: کریستیانۆ رۆناڵدۆ - رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی - لیۆنێل مێسی
سەرچاوە: IFFHS