كازمی پێشوازی له سه‌رۆكی كۆمپانیای تۆتاڵ كرد
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی ئیتیحادی پێشوازی له سه‌رۆكی كۆمپانیای "تۆتاڵ"ی فه‌ره‌نسایی تایبه‌ت به نه‌وت، "پاتریك یۆیانیه" و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باسیان له رێگه‌كانی پێشخستنی كاری كۆمپانیاكه له عێراق كرد و به پێویستیان زانی "تۆتاڵ" پڕۆژه‌كانی خۆی له كه‌رتی وزه‌دا به تایبه‌تی نه‌وت و غاز له عێراق فراوانتر بكات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندرووست بۆ كاری كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان، تا بتوانن وه‌به‌رهێنان له عێراق بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: عێراق له بواری ئابووریدا به رووی هاوبه‌شه‌كانیدا ده‌كرێته‌وه و ئه‌وه‌ش به‌شێكه له سیاسه‌تی حكومه‌ته‌ی.
له به‌رامبه‌ردا، سه‌رۆكی كۆمپانیای تۆتاڵ رایگه‌یاند، كۆمپانیاكه‌ی چاوی بڕیوه‌ته هه‌ماهه‌نگی و هاوبه‌شی زیاتر له‌گه‌ڵ عێراقدا، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌وڵی ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بارتری بۆ وه‌به‌رهێنان ره‌خساندووه.
عێراق ده‌وڵه‌تێكی نه‌وتییه و خاوه‌نی دووه‌م گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وت له جیهاندا و رۆژانه چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات.