كوردستان24 زانیاری ورد له باره‌ی ناسنامه‌ی والییه كوژراوه‌كه‌ی داعش ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی ئیتیحادی رایگه‌یاند، جێگری خه‌لیفه و والی عێراقی رێكخراوی داعش كوژراوه. كوردستان24، ورده‌كاری ناسنامه و به‌رپرسیارێتییه‌كانی ئه‌و ئه‌میره كوژراوه‌ی داعش، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌رده‌ست هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بووه و بڵاویانكردووه‌ته‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
كازمی، كه هاوكات فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراقه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، گه‌لی عێراق هه‌ر به‌ڵێنێك بدات، ده‌یباته سه‌ر، ئێمه به‌ڵێنمان دا وه‌ڵامێكی هه‌ژێنه‌ری داعش بده‌ینه‌وه. ئێستا ئه‌و وه‌ڵامه به‌ھێزه‌ی پاڵه‌وانه‌كانمان درایه‌وه.
گوتیشی: هێزه پاڵه‌وانه‌كانمان توانیان، ئه‌بو یاسر ئه‌لعیساوی، كه جێگری خه‌لیفه‌ی داعش و والی عێراقی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه بوو، له ئۆپراسیۆنێكی هه‌واڵگریانه‌ی ورددا كوژرا.
پرۆفایلی والییه كوژراوه‌كه‌ی داعش
ناو: جه‌بار سه‌لمان عه‌لی فه‌رحان هرات ئه‌لعیساوی.
له‌دایكبووی: 1982ی پارێزگای ئه‌نبار/ قه‌زای فه‌لووجه، ناوچه‌ی "الحصي".
ناوی دایكی: به‌هیه ئیبراهیم موحسن.
پۆسته‌كانی له ریزی چه‌كدارانی داعشدا:
* جێگری والی باكووری به‌غداد.
* دوای كوژرانی "سه‌عب ناجی داود" ناسراو به "ئه‌بو عه‌زوز" به‌رپرسیارێتی ویلایه‌تی باكووری به‌غدا و سه‌لاحه‌ددینی گرتووه‌ته ده‌ست.
* دوای شكستهێنانی داعش له عێراق و رزگاركردنی ته‌واوی ناوچه‌كان، كراوه به والی عێراق.
* له هاوینی 2020 پۆستی سه‌رپه‌رشتیاری ویلایه‌تی عێراق و ویلایه‌ته دووره ده‌سته‌كانی گرتووه‌ته ده‌ست.
* جێگری خه‌لیفه‌ی ئێستای داعش بووه و ئه‌ندامی لیژنه‌ی رێپێدراو و لیژنه‌ی خیلافه‌ت بووه.
ئۆپراسیۆنه‌كانی عێراق له دژی:
یه‌كه‌م: رۆژی 6ی ئه‌یلوولی 2020، هێزه ئه‌منییه‌كان له رێی دابه‌زین له ئاسمانه‌وه له سنووری كه‌ركووك رووبه‌ڕووی هێزه‌كه‌ی بوونه‌ته‌وه و "خه‌لدوون حه‌مید خه‌له‌ف ئه‌لعوبێدی ناسراو به خالد ده‌لیل" و "ئه‌بو عوسمان ئه‌لعه‌صیبی" ناسراو به "ئه‌بو كه‌ف" كوژراوون.
دووه‌م: له 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، جارێكی دیكه هێزه عێراقیی و بیانییه‌كان له رێی دابه‌زین له فڕۆكه‌وه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی داعش بۆ كوشتنی ئه‌بو یاسر، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له "راجی حه‌سه‌ن خه‌له‌ف شحاذه ئه‌للهێبی" و برایه‌كی به ناوی "ناجی حه‌سه‌ن خه‌له‌ف" كوژراوون.
سێیه‌م: له 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، له رێی دابه‌زین له فڕۆكه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی داعش له گوندی "شه‌بیجه" نزیك رووباری "زغیتون" له پارێزگای كه‌ركووك و له ئاكامدا سێ له یاوه‌رانی ئه‌بویاسر كوژراون، كه هه‌ریه‌ك له "عه‌لی خه‌له‌ف حنۆ ئه‌لبه‌یاتی" و برایه‌كه‌ی "سالم خه‌له‌ف حنۆ ئه‌لبه‌یاتی" و "نازم محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌لعه‌لكاوی" بوون.
چواره‌م: رۆژی 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، له رێی دابه‌زین له فڕۆكه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان چوونه‌ته گوندی "عه‌بده"ی نزیك رووباری "زغیتون" و تیرۆریستێكیان به ناوی "عه‌دنان موسڵح مه‌حه‌ل ئه‌للهێبی" كوشتووه.
پێنجه‌م: رۆژانی 5 و 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2020و، سێ گورزی ئاسمانی وه‌شێنراوون و بۆردومانی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی "یه‌ثرب" له قه‌زای "به‌له‌د" له پارێزگای سه‌لاحه‌دین كراوه و مه‌فره‌زه‌یه‌كی نزیك له "ئه‌بو یاسر ئه‌لعیساوی" به‌ركه‌وتووه، كه سێ تیرۆریستی سه‌ر به مه‌فره‌زه‌كه به ناوه‌كانی "ئه‌بو خالد ئه‌لقه‌ره‌نی، ئه‌بو جابر ته‌ل تاسه، و ئه‌بو سه‌لوم" كوژراوون.
شه‌شه‌م: له 26ی كانوونی یه‌كه‌م، له رێی فڕۆكه‌وه هێز دابه‌زێندراوه بۆ دۆڵی "شای" سه‌ر به حه‌ویجه له پارێزگای كه‌ركووك و كه‌سێك به ناوی "محه‌ممه‌د فه‌هد" كه به‌رپرسی میواندارییه‌كانی "ئه‌بو یاسر" بووه كوژراوه.
حه‌وته‌م: له 2ی كانوونی دووه‌می 2021، بۆردومانی دۆڵی "زغیتون" له سنووری قه‌زای حه‌ویجه كراوه و رێپیشانده‌ری ئه‌بو یاسر، به ناوی "ئه‌بو عوسمان" كوژراوه. هه‌روه‌ها كه‌سێك به ناوی "ئه‌بو مولك" كه چه‌كداری ئه‌بویاسر بووه له كه‌رتی كه‌ركووك كوژراوه.
هه‌شته‌م: له 11ی كانوونی دووه‌می 2021، له سنووری كه‌ركووك و له كه‌رتی "ئه‌نه‌س بن مالك" له دۆڵی "شای" فڕۆكه عێراقییه‌كان بۆردومانی مۆڵگه‌یه‌كی داعشیان كردووه و 7 به‌رپرسی داعش، كه كه‌سانی نزیك له ئه‌بویاسر بوون كوژراوون. كه ناوه‌كانیان به‌م جۆره‌یه:
1- ئه‌بو صادق، والی كوردستان.
2- ئه‌بو سه‌عید (دحام محه‌ممه‌د علێوی)، فه‌رمانده‌ی سێ كه‌رتی چه‌كدارانی داعش.
3- عه‌بدول له‌تیف كه‌ریم عوسمان ئه‌لعزی، ناسراو به ئه‌بو مونته‌صر.
4- ئیبراهیم غائب دحام ئیبراهیم ئه‌لعزی، ناسراو به ئه‌بو صالح.
5- ئه‌بو حونه‌ین، ئه‌میری پێشووی كه‌رتی ئه‌نه‌س بن مالك.
6- مو‌سا ئه‌میری كه‌رتی ئه‌نه‌س بن مالك.
دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری له باره‌یه‌وه و به‌كارهێنانی ته‌كنیكی هه‌واڵگریانه و په‌یبردن به ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندی تایبه‌تی تیرۆریستان هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان پایدۆزی تیرۆریست "جه‌بار سه‌لمان عه‌لی ئه‌لعیساوی" جێگری خه‌لیفه‌ی داعش "عه‌بدوڵڵا قه‌رداش" بكه‌ن و ئه‌مڕۆ له رێی به‌كارهێنانی چه‌كی جۆرییه‌وه توانیان بۆردومانی مۆڵگه‌كه‌ی بكه‌ن و له كوژرانی عیساوی و یاوه‌ره‌كانی دڵنیا ببنه‌وه.