زەریف داوا لە بلینكن دەكات راستییەكان وەك خۆی ببینێت
K24- ھەولێر:
وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە ھاوتا ئەمهریكاییەكەی دەكات، كە گوشارەكانی ترەمپ بۆ سەر ئێران لەبیر نەكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێكدا وەڵامی ئهنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمهریكای دایەوە و داوای لێكرد، بەشێوەیەكی واقیعی راستییەكان ھەڵسەنگێنێت.
زەریف گوتی: ئەمهریكا رێكەوتنی ئەتۆمی پێشێلكردووە و رێگەی ھاوردەكردنی دەرمان و خۆراكی لە ئێران گرتووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران، داوای لە بلینكن كرد، ئەوان ھەنگاوی یەكەم بھاوێژن و گوشارەكانی ترەمپ بۆ سەر ئێرانیش لەبیر نەكەن.
وهزیری دهرهوهی ئهمەریكا پێشتر مەرجی بۆ ئێران ئەوە بوو، پێش ئەوەی ئێران باس لەگەڕانەوەی ئەمەریكا بكات بۆ نێو رێككەوتنی ئەتۆمی با پابهندبوونەكانی خۆی بەوە رێككهوتنە ئەنجام بدات.