سانا: ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی دیكه له حه‌سه‌كه ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی سانای ره‌سمیی سووریا، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی "یه‌عربییه"ی ده‌وروبه‌ری خۆرهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه، سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نوێیه.
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه، ئه‌مه‌ریكا كه‌لوپه‌لی لۆجستی و چه‌كوچۆڵی سه‌ربازی گواستووه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌كه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه،هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به (10) زرێپۆشی سه‌رباز هه‌ڵگر، ژماره‌یه‌ك سه‌ربازیان گواستووه‌ته‌وه بۆ شارۆچكه‌ی "مالكییه" له‌و په‌ڕی باكووری خۆرهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه بگوازرێنه‌وه بۆ ده‌وروبه‌ری ته‌ل كۆچه‌ر "یه‌عربییه"ی هاوسنووری عێراق.