ته‌ندرووستی جیهانی: هێشتا زووه رێكاره‌كانی دژ به كۆرۆنا خاو بكرێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كارگێڕی هه‌رێمایه‌تی له رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانیی، رایگه‌یاند، هێشتا زۆر زووه بۆ سووككردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی دژ به كۆرۆنا، كه له زۆر وڵاتی ئه‌وروپایی گیراونه‌ته‌به‌ر.
به‌ڕێوبه‌ری هه‌رێمایه‌تی ته‌ندرووستی جیهانی له ئه‌وروپا، "هانس كلوغه" رایگه‌یاند، (30) ده‌وڵه‌ت له كۆی (53) ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه له ماوه‌ی چوارده رۆژی رابردوودا، ژماره‌ی تووشبووان كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا كاتی شلكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌هاتووه.
هه‌روه‌ها گوتی: خزمه‌تگوزارییه ته‌ندرووستییه‌كان له به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ختدان و ئاماری تووشبووان به گشتیی له ئه‌وروپا هه‌ر زۆره، بۆیه ناكرێت جارێ ژیان ئاسایی بكرێته‌وه.