ئێران سپۆتنیك به‌كارده‌هێنێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری دا، پێكوته‌ی سپۆتنیكی رووسی دژی كۆرۆنا به‌كار بهێنێت.
كیانووش جیهانپوور، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، رێگه‌مان پێدراوه پێكوته‌ی پێشخراوی سه‌نته‌ری "گامالیا"ی رووسی به‌كار بهێنین.
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، "محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف" له میانی سه‌ردانێكی بۆ مۆسكۆ رایگه‌یاندبوو، سپۆتنیك له ریزی ئه‌و پێكوتانه‌یه له وڵاته‌كه‌ی تۆمار كراوون و هیوایشی خواست، رووسیا و ئێران به هاوبه‌شی پێكوته‌یه‌ك درووست بكه‌ن.
سپۆتنیك ڤی رووسی، یه‌كه‌م پێكوته‌ی كۆرۆنایه له ئاستی جیهاندا به‌رهه‌م هاتبێت و تا ئێستا هه‌ریه‌ك له وڵاتانی جه‌زائیر، فه‌له‌ستین، ئیمارات، ئه‌رجه‌نتین، پۆلیڤیا، بیلارووس و سربیا و فه‌نزوێلا، پاراگوای، توركمانستان و هه‌نگاریا پشتی پێ ده‌به‌ستن.