چاوشئۆغڵۆ هیواخوازه ئیداره‌ی بایدن بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بگه‌ڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هیواخوازه واشنتن له ژێر سێبه‌ری ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی "جۆ بایدن"، بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران بگه‌ڕێته‌وه.
چاوشئۆغڵۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (29ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) له ئیسته‌نبۆڵ گوتی: "هیواخوازین ئیداره‌ی بایدن بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بگه‌ڕێته‌وه و رێوشوێنی ئابڵووقه‌ی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت".
جه‌ختیشی له‌وه‌ش كرده‌وه، "توركیا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پشتیوانی بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌ربڕیوه".
چاوشئۆغڵۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فراوان تاوتوێ كردووه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
د.ی