له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له سێداره درا
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (29ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایانگه‌یاند، به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، بڕیاری له سێداره‌دانیان بۆ سه‌رۆكی پێشووی كۆمپانیایه‌كی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی له وڵات جێبه‌جێكرد.
ئاژانسی "شینخوا"ی چین بڵاویكرده‌وه، دادگای میللی له ئاستی دووه‌م، له شاری تیانجین له باكووری وڵات، بڕیاری مانگی رابردووی به‌رامبه‌ر به "لای شیاو مین"، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای "چاینا هوارینگ" جێبه‌جێكرد.
"لای شیاو مین"، به تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل به بڕی (276) ملیار دۆلار، له ماوه‌ی ساڵانی (2008-2018) دادگایی كراوه، هاوكات رێكخه‌ری باڵای بانكه‌كانی چین بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاره و هاوسه‌رگیری دووه‌می به‌سه‌ردا ساغبووه‌ته‌وه.
به‌هۆی چه‌ندین پێشێلكاری و گه‌نده‌ڵی، لیژنه‌ی دسیپلین له حزبی شیوعی چین و لیژنه‌ی نیشتمانی، له مانگی تشرینی یه‌كه‌می (2018)دا، بڕیاری ده‌ركردنی بۆ "لای" له ریزی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار داوه و له پیشه‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه.
بابه‌تی "لای" به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بابه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی له مێژووی چین هه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: شینخوا، RT
د.ی