بارینی به‌فر ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی بژێوی وێنه‌گرێك
K24 - هه‌ولێر:
فۆتۆگرافه‌رێك (7) ساڵه له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر، وێنه‌گرتنی گه‌شتیارانی كردووه‌ته پیشه و بژێوی ژیانی له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یه، به‌فربارین سه‌رچاوه‌ی بازارگه‌رمی ئه‌وه و نه‌بارینیشی كاری ئه‌و سست ده‌كات، ئه‌و فۆتۆگرافه‌ره له چه‌ند خوله‌كێك وێنه‌ی گه‌شتیاران ده‌گرێت و بۆشیان چاپ ده‌كات.
هه‌ر شه‌پۆلێكی به‌فربارین ئه‌و ناوچه‌یه پڕده‌كات له گه‌شتیار، چیای كۆڕه‌ك له‌گه‌ڵ هاتنی ژماره‌ی زۆری گه‌شتیار بازاری كاسبكارانیشی گه‌رمتر ده‌كات.
زوومی كامیراكه‌ی بۆته سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانی، مه‌ولان فۆتۆگرافه‌رێكی كۆنی ناوچه‌كه‌یه، ماوه‌ی (7) ساڵه له وه‌رزی به‌فربارینی چیای كۆڕه‌ك، بووه‌ته شوێنی كار و خولیاكه‌ی.
وێنه‌كانی له‌ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێدا چاپ ده‌كات، ئه‌وه‌ش كاری بۆ ئه‌و و گه‌شتیاران ئاسانتر كردووه.
زۆربه‌ی گه‌شتیاران، له رێگه‌ی مۆبایله‌كانیانه‌وه دیمه‌نی گه‌شته‌كانیان تۆمار ده‌كه‌ن، هێشتا به‌شی ئه‌وه‌ش ماون پشت به توانا و بینینی فۆتۆگرافه‌ران ببه‌ستن.
گه‌شتی وه‌رزی زستانه بووه‌ته كولتوور و ناوچه‌كه په‌ره‌سه‌ندنی خێرای گه‌شتیاری به‌فری تێدا له گه‌شه‌دایه، رۆژی هه‌ینی رابردوو (8) هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی كردووه و ته‌نیا (6) هه‌زار و (500) كه‌س توانیویه‌تی پێی بگات، چونكه تواناكانی سنووردارن و له سه‌ری ساڵیشه‌وه تاكو ئێستا گه‌شتووگوزاری سۆران رایگه‌یاند، زیاتر له (70) هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی كۆی ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی كردووه.
د.ی