دابه‌زینی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار ژیانی خه‌ڵكی سه‌خت كردووه
K24- هه‌ولێر:
بەهۆى كاریگەی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر به دینارى عێراقی، نرخی سەرجەم شتومه‌ك و كاڵاكان لە بازاڕەكانی هه‌رێمی كوردستان بەرزبووەتەوە و ھێزی كڕین بەرێژەیەكی بەرچاو دابەزیوە، ھاووڵاتیان لەگرانبوونی نرخه‌كان نیگەرانن و فرۆشیارانیش دەڵێن: دۆخەكە وا دەكات نرخ بەرزببێتەوە، دەستەی ئاماریش ئاماژه به‌وه ده‌دات، رێژەی ھەڵاوسان لە دوو مانگی رابردوودا 4.2% زیادیكردووە و پێشبینی دەكەن زیاتریش بەرزبێتەوە.
به‌ختیار عه‌بدوڵڵا، فرۆشیار ده‌ڵێت: ئێستا نرخی كاڵاكان زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه، بۆیه به به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشتر هاووڵاتیان توانای كڕینی پێداویستییه‌كانیان نه‌ماوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه گرانبوونی نرخه‌كان و مانه‌وه‌ی كرێی كاركردنی رۆژانه وایكردووه، توانای كرێكاران بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانیان و بازاڕكردن لاواز بێت، له‌وباره‌شه‌وه سه‌لمان ساحێب، شۆفێری تاكسییه و ده‌ڵێت: دۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌سته‌م بووه، كه هاووڵاتی له‌سه‌ر 250 دینار مامه‌ڵه ده‌كات.
له‌كاتێكیشدا به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی هۆكاری سه‌ره‌كی هاتنه‌ئاراوه‌ی ئه‌م دۆخه‌یه و دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار 22%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستداوه، مامەڵەكارانی دراو بەردەوامن لە گۆڕینەوە دۆلار بە دینار، بەڵام دەنگۆی دەستكاریكردنی بەھای دراوەكان بازاڕەكەی ناسەقامگیركردووە. ھاشم پیرواد، به‌رپرسی بازاڕی دۆلاریش ده‌ڵێت: به‌هۆی ئه‌وه‌ی باس له‌وه ده‌كرێت گوایا ده‌ستكاری له به‌های دۆلاردا ده‌كرێت، بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو ناجێگیر بووه، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دوای ئه‌وه‌ی هه‌موومان گه‌یشتینه ئه‌و راستیه‌ی كه به‌هاكان به‌م شێوه‌یه ده‌بن، ره‌وتی بازاڕه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه و ئاڵوگۆڕی دراو ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه.
بەگوێرەی راپۆرتێكی دەستەی ئاماری كوردستان، رێژەی ھەڵاوسان لەمانگی دوازدەی 2020، بەراورد بە مانگی یازدە 4.2% بەرزبووه‌تەوە، بەھۆی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلاریش لەو دوازدە بەشەی نرخەكانیان لێوەرگراوە، 10 بەشیان نرخی بەربووەتەوە.
H.B