نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌گان له‌لیژنه‌ی ده‌ستووری سووریا بێ ئومێده‌ بووه‌

"بۆ چۆنیەتی کارکردن، (2) پێشنیازمان کردووە و هەردووکیان لەلایەن نوێنەری حکومەتی سووریاوە رەتکراونەتەوە"
گییەر پێدەرسن، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ سووریا
گییەر پێدەرسن، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ سووریا

K24 - هه‌ولێر:

گییەر پێدەرسن، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ سووریا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی ئەم هەفتەی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری سووریا نائومێد بووە و نەگەیشتوونەتە هیچ رێککەوتنێک.

پێدەرسن گوتی: "بۆ چۆنیەتی کارکردن، (2) پێشنیازمان کردووە و هەردووکیان لەلایەن نوێنەری حکومەتی سووریاوە رەتکراونەتەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بەمشێوەیە ناتوانن بەردەوام بن و هەفتەی داهاتوو هەموو وردەکارییەکان دەگەیه‌نێتە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی.

گییەر پێدەرسن، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا گوتیشی: "لەگەڵ هەر (45) ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری سووریا کۆبووینەوە، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنێکی راستەوخۆ و چڕ و پڕ کرا و بە راشکاوی بەهەر (45) ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستوورم راگەیاند، ناتوانین بەمشێوەیە بەردەوام بین. ئەم هەفتەیە بەراستی نائومێدکەر بوو. من چەند خاڵێکم دیاریکردووە، دەبێت پێش ئەوەی کۆبوونەوەی داهاتوو بکرێت، ئەو چەند خاڵە بەدی بێن. ترسی منیش لەوەیە کە نەتوانین بەدییان بهێنین. هۆکارەکەشی ئەوەیە تێگەیشتنی تەواو لەناو ئەندامانی لیژنەی نووسینەوەی دەستووردا نییە، بۆئەوەی کارەکانمان بەرەو پێشەوە بچن.

پێدەرسن روونیكرده‌وه‌، "لەبارەی چۆنیەتی کارکردنمان، پێشنیارێکم لە نوێنەری ئۆپۆزسیۆن لە سەرۆکایەتی لژنەی نووسینەوەی دەستووری سووریاوە پێگەیشت، پێشنیارەکەمدایە نوێنەری حکومەتی سووریا لە سەرۆکایەتی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور، "ئەحمەد کوزباری"، پێشنیازەکەی رەتکردەوە و گوتی خۆت پێشنیازێک بنووسە، منیش پێشنیارێکم نووسی و لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە پەسەندکرا، بەڵام دووبارە نوێنەری حکومەتی سووریا ئەویشی رەتکردەوە".

پێدەرسن جه‌ختی كردووه‌، "کۆبوونەوەی داهاتوومان دیار نییە و (9)ی مانگی داهاتووش لە کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە سووریا هەموو وردەکارییەکان دەخەمەروو".

د.ی