ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد: په‌یامێكم بۆ بایدن ناردووه و نزاشم بۆی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆكی پێشووی ئێران رایگه‌یاند، دوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردن، په‌پامێكم بۆ سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا "جۆ بایدن" نادرووه و نزاشم بۆی كردووه.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد گوتی: "دوای هه‌ڵبژاردنی، ئه‌م هه‌فته‌یه په‌یامێكم بۆ به‌ڕێز بایدن نارد و دۆخی جیهانم پێی راگه‌یاند، داوام لێی كرد، به‌ره‌و دادپه‌روه‌ری و ئاشتی، گۆڕانكاری له سیاسه‌ته‌كانیان بكات، نزاشم بۆی كرد".
گوتیشی: "ئه‌وه‌ی له مێژووی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجمان داوه، سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تییان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌وه، له پشت په‌رده‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌رێت، رۆڵی سه‌ركرده‌كان بچووكه، به‌ڵام هیواخوازم به‌ڕێز بایدن به‌وشێوه‌یه نه‌بێت، بتوانێت گۆڕانكاری ئه‌رێنی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یدا بكات".
سه‌رچاوه: سپوتنیك
د.ی