جانتایەكی رۆبۆتی بەرھەم دەھێنرێت

"ھۆشیاری پێویستە لەكاتی كار پێكردنیان"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/bf83b8e1-43ad-477e-be9d-e20361f4fab4/janta%20robot.ism/manifest

K24 - ھەولێر

پێشانگایەكی تایبەت بە دروستكردنی رۆبۆت لە پەكینی پایتەختی چین كرایەوە كە چەندین جۆری رۆبۆتی ناوازەی لێ نمایشكرابوو، ئەوەی سەرنجی ئامادەبوانی بەلای خۆیدا راكێشا بەرھەمھێانانی جانتایەكی گەشتكردنی بوو كە بێ دەستكاری بە دوای خاوەنەكەی دەكەوێت.

ئایندەی گەشتكردنت لەگەڵ ئەم جانتایە رۆبۆتە دەبێت و لەمەودوا پێیوست بەوەناكات جانتا سەفەرەیەكەت بەدوای خۆتدا رابكێشیت، ئەم جانتایە  وەك منداڵێك بۆ ھەرشوێنێك بچیت بەدوات دەكەوێت، بەگوێرەی تایبەتمەندییەكانی ئەم جانتایە كە بەجانتای رۆبۆت ناسراوە، بەھەڵگرتنی ئامێركی بچووك و بەدانانی كۆد  دەتوانی كۆنتڕۆڵی بكەیت.

لۆكاس لیو، بەڕێوەبەری فرۆشتن لە كۆمپانیای كۆوا رۆبۆتی چینی رایگەیاند: "ئەم تایبەتمەندییە خۆبەڕێوەبردنە لە داھاتوو كاری زیاتری لەسەر دەكرێت، لەسەر دەستكی جانتاكەش ھەستەوەریەك ھەیە بەو رێگەیەوە تەنیا بە دوای خاوەنەكەی دەكەوێت، لەخوارەوەش جانتاكە ئامرازێكی تەكنیكی بازنەیی ھەیە كە لەكاتی دەرچوون لەھەموو جۆرە بەربەستێك خۆی دەپارێزێت و بەدوات دەكەوێت، لەدیوی ناوەوەی شوێنی جیاواز ھەیە كە دەتوانی جلوبەرگی سێ رۆژت بۆ ھەڵبگرێت".

ئەم جانیایە لەنێو زۆربەی رۆبۆتەكانی دیكە ببووە جێی سەرنجی خەڵك ، كۆمپانیای كۆوا رۆبۆتی چینیش، بەنمایشكردنی ئەم بەرھەمە ناوازەی كە وەك خۆیان دەڵێن، ھیچ جانتایەك بەو شێووەیە بەرھەم نەھێراوە، بڕیاریشە لەمانگی 9 ئەمساڵ بكەوێتە بازاڕەوە، كە نرخەكەی لە نێوان 500 تا 600 دۆلار دەبێت، بەڵام شارەزایانی پیشەسازی چین دڵنیا نین كە ئەم جانتایە لەلایەن بەكاربەران بەسەركەوتوی بەكاربھێنرێت، بۆیە بیر لەوە دەكەنەوە زیاتر كاری لەسەر بكەن.

ماھیش ماكڤانا، نوسەری بواری تەكنەلۆجیا دەڵێ: "ئەو جانتایە پێویستی بەوە ھەیە ھێشتا باشتر و وردتر كاری لەسەر بكرێت، وەك بینیمان بەو ئامرازانە ئەو جانایە دوادەكەوێت و ھیچ كێشەیەكی نییە، بەڵام لە داھاتوو بەدڵنیایی لەلایەن بەكاربەكاربەران زۆر بەئاسانی بەكاردەھێنرێت، بۆیە ھۆشیاری پێویستە لەكاتی كار پێكردنیان چونكە زۆربەی بەشی ئەم جانتایە ئەلیكتڕۆنیە".

ئامانجی كردنەوەی ئەم پێشانگایە تایبەت بوو بەنمایشكردنی ئەو رۆبۆتانەی ك ەدەبنە كارئاسانی بۆ كاری رۆژانە، كۆمپانیاكانیش پێیان وایە لە داھاتوودا خواستی فرۆشتنی ئەم جۆرە رۆبۆتانە لە بازاڕە جیھانییەكان رووروە زیاد بوون دەچێت.