بەھۆی گەردەلوولی خۆڵاوی لە نەجەف منداڵێك خنكا
K24 - ھەولێر
بەهۆی گەردەلوولی خۆڵاوییەوە لە نەجەف، منداڵێک خنکا و دوو کەسی دیكەش بێسەروشوێن بوون و بەهۆی هەناسەتەنگیشەوە 150 کەسی دیکە رەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای نەجەف، بەهۆی گەردەلوولێکی خۆڵاویی، کە رووی لە پارێزگاکەیان کردووە، منداڵێكی تەمەن 7 ساڵ گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیكەش بێسەروشوێنن.
ئاماژە بەوەشدا، بەهۆی هەناسە تەنگیشەوە 150 کەسی دیکە رەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
بەهۆی ئەو گەردەلوولە خۆڵاویەی نەجەفی گرتووەتەوە، شەوی رابردوو سەرجەم نەخۆشخانە و تیمە تەندروستییەکان، لە نەجەف خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.