دوو حوكمدراوی لەسێدارەدان لە گرتووخانەی ناسریە گیانیان لەدەستدا

"زیندانی حوت"، گەورەترین زیندانی باشووری عێراقە
گرتووخانەی ناسرییە بە "زیندانی حوت" ناسراوە، گەورەترین زیندانی باشووری عێراقە
گرتووخانەی ناسرییە بە "زیندانی حوت" ناسراوە، گەورەترین زیندانی باشووری عێراقە

K24 - هەولێر

دوو زیندانیکراو لە گرتووخانەی ناسریە کە بە سزای لەسێدارەدان حوکمدرابوون، "بە نەخۆشی" گیانیان لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای زیقار، دوێنێ (هەیینی، 29-1-2021) بە تۆڕی هەواڵیی ناسریەی راگەیاندووە: دوو زیندانیکراو لە گرتووخانەی ناسرییە کە بە سزای لەسێدارەدان حوکم درابوون، بەهۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی ئەو سەرچاوە عێراقییە: ئەو زیندانیکراوانە کە گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان تەمەنی 29 ساڵە، خەڵکی بەغدایە و بە ماددەی تیرۆر سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، هۆکاری گیانلەدەستدانەکەشی جەڵتەی مێشکە.

ئەوی دیکەش بەپێی هەمان سەرچاوە، خەڵکی کەربەلا بووە و تەمەنی 37 ساڵە، لەسەر تاوانی کوشتن، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە، هۆکاری مردنەکەشی کێشەی سییەکانی بووە.

گرتووخانەی ناسرییە بە "زیندانی حوت" ناسراوە، گەورەترین زیندانی باشووری عێراقە کە لە ساڵی 2008 دروستکراوە. تۆمارکردنی مردن لەنێو گیراوانی گرتووخانەکە دەگمەن نییە و، هەر لە 15 رۆژی رابردوودا دوو زیندانیی دیکەش لە هەمان گرتووخانە "بە هۆکاری تەندروستی" گیانیان لەدەستداوە.

 

هـ.ر.