كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ بارانبارین لە كات و شوێنی جیادا، لەناوچە شاخاوییەكان ئەگەر بەفربارین ھەیە.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و لەگەڵ بارینی نمەباران لە ھەندێك كاتدا، لە ناوچە شاخاوییەكان بەفربارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.