ئه‌مه‌ریكا ئاسانكاری بۆ مانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا ده‌كات

K24 - واشنتن:
له كاتێكدا بەڕێوەبەرایەتی پێشووی ئه‌مریكا، به هۆی له شه‌ڕ، دووجار مۆڵەتی مانەوەی کاتی بۆ په‌ناخوازه سوریاییەکان درێژ كردبووه‌وه، رۆژی هه‌ینی وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ئاشكرای كرد، ماوه‌ی مانه‌وه‌ی كاتی بۆ نزیكه‌ی 7 هه‌زار په‌نابه‌ری سووری درێژ ده‌كاته‌وه كه له ئه‌مریكا ده‌ژین.
دەیڤد پیکۆسکی، وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند: "وەزارەتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، مۆڵەتی مانەوەی 6,700 په‌نابه‌ری سووریا تاكوو مانگی سێپتێمبه‌ری 2022 درێژ دەکاتەوە، هاوكات رێگاش ده‌دات 1,800 كه‌سی دیكه‌ی خه‌ڵكی سووریا داخوازی مانه‌وه‌ی كاتی له ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش بكه‌ن".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه: "شه‌ڕ له سووریا بۆته هۆكاری ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌رده‌وام پێویستیان به هاوكاری مرۆیی هه‌بێ، ئاواره‌كان زۆرتر بن، خۆراك كه‌م بێ، ئاوی خاوێن بۆ خواردنه‌وه كه‌م و سنوورداره و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی كه‌مه و ئه‌مانه‌ش هۆكاری خاپوربوونی ژێرخانی وڵاته‌كه‌ن. به‌م هۆیانه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و دابینكردنی ئاسایشیان له ئارادا نییه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه: "شەڕی نێوخۆیی كۆتایی نه‌هاتوه‌و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌و شه‌ڕه‌دا به ئه‌نقه‌ست ده‌كرێنه ئامانج و وێرای به‌كارهێنانی چه‌كی شیمیایی، منداڵان بۆ شه‌ڕ كردن به‌كار ده‌هێنرێن و چه‌كدار ده‌كرێن."
له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئاسایشی نیشتمانیدا، تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی شەڕی ناوخۆی سووریا كۆتایی نه‌هاتووه و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌و شه‌ڕه‌دا به ئه‌نقه‌ست ده‌كرێنه ئامانج و وێڕای به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی منداڵان بۆ شه‌ڕكردن به‌كار ده‌هێنرێن و چه‌كدار ده‌كرێن.
شه‌ڕی نێوخۆیی سووریا له سه‌ره‌تای ساڵی 2011وه سه‌ری هه‌ڵداوه، وڵاته‌كه بۆته مه‌یدانی ململانێ و ره‌مبازێنی وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و به میلیۆنان كه‌س ئاواره‌و ماڵ به كۆڵ بوون، شه‌ڕه‌كه سه‌دان هه‌زار كوژراو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه و ئاسۆیه‌ك بۆ كۆتایی نزیك مه‌ودای ئه‌و قه‌یرانی فره ڕه‌هه‌نده له ئارادا نییه.
ئه‌مه له كاتێكدایه گییەر پێدەرسن، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا، له نوێترین لێدوانی‌دا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی ئەم هەفتەی لیژنه‌ی نووسینەوەی دەستووری سووریا بێهیوا بووە و هیچ رێککەوتنێک نه‌هاتۆته ئاراوه، هاوكات رژێمی سووریای تاوانبار كرد و به هۆكاری به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م رێككه‌وتندا ناوی برد كه گشت پێشنیاز و گه‌ڵاڵه‌كانی رێككه‌وتن و كۆتاییهێنان به شه‌ڕی له‌و وڵاته ره‌ت كردۆته‌وه.