ئاماری نوێی كۆرۆنا: گیان لەدەستدان كەمبووەتەوە

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی بڵاوكردەوە
كارمەندانی تەندروستی - ئەرشیف
كارمەندانی تەندروستی - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ئامارەكە لە ماوەی 24 كاتژمێردا كەسێك گیانی لەدەستداوە، بەمەش بەراورد بە رۆژانی رابردوو مردن بە كۆرۆنا كەمبووەتەوە.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوەكراوە، لە 24 كاتژمێردا 48 كەسی دیكە لە ھەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونە.

بەگوێرەی ئامارەكە لەو ماوەیەدا 535 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

دەقی راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی:...

١. پشکنین: (٣٦٠٩ پشکنینی نوێ)

•    (١٣٤٠) هەولێر

•    (٣٢٣) سلێمانی

•    (١٨١٩) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (١٢٧) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٤٨ تووشبووی نوێ)

•    (٦) هەولێر

•    (٣) سلێمانی

•    (٣٦) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (٣) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٥٣٥ چاکبوون)

•    (٥١) هەولێر

•    (١٧٤) سلێمانی

•    (٢٧٢) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (١٦) گەرمیان

•    (٢٢) ڕاپەڕین    

٤. مردن: (١ مردن)

•    (٠) هەولێر

•    (٠) سلێمانی

•    (١) دهۆك

•    (٠) هەڵەبجە

•    (٠) گەرمیان

•    (٠) ڕاپەڕین

 

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١  (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ١٠٥٠٤٠٥          (٣٦٦٤٦٨ هەولێر، ٢٢٠٤٢٧ سلێمانی، ٤٥٦٠٨٤ دهۆك، ٧٤٢٦ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٠٦٠٢٨        (٣٦٧٤٦ هەولێر، ٣٠٦٦٢ سلێمانی، ٣٥٥٢٠ دهۆك، ٣١٠٠ هەڵەبجە)

چاکبوون ٩٨٣٧٨      (٣٥٠١٣ هەولێر، ٢٧٩٢٩ سلێمانی، ٣٢٤٧٩ دهۆك، ٢٩٥٧ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٤١٨٢      (٨٠٩ هەولێر، ١٠٤١ سلێمانی، ٢٣٣٢ دهۆك، ٠ هەڵەبجە)

مردن ٣٤٦٨            (٩٢٤ هەولێر، ١٦٩٢ سلێمانی، ٧٠٩ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی      

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٣٠ی کانونی دووەم ٢٠٢١