تەقینەوەیەکی خوێناوی لە عەفرین روویدا

پێنج کەس کوژراون
چەند دیمەنی تەقینەوەکە و کاریگەرییەکانی
چەند دیمەنی تەقینەوەکە و کاریگەرییەکانی

K24 - هەولێر

ئۆتۆمبێلێک دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی پیشەسازیی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان تەقییەوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانیش پێنج کەس بەهۆیەوە کوژران و زیاتر لە 10 کەسی دیکەش بریندارن.

بەپێی سەرچاوەیەکی کوردستان24 لە عەفرین، تەقینەوەکە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو ئەنجامدراوە.

عەفرین لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی تورکیا و ئەو گرووپە چەکدارانەیە کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات.

گەڕەکی پیشەسازی بە یەکێک لە گەڕەکە قەرەباڵغەکانی شاری عەفرین دادەنرێت، کە ژمارەیەکی زۆر دووکانی لێیە، ئەمەش یەکەم تەقینەوەیە لەوەتەی سەرەتای ئەمساڵەوە لەو شارە ئەنجامبدرێت.