دواى جهنگى دووهمی جيهانى ئابووری فەرەنسا گەورەترین داکەوتن تۆماردەکات
K24- ههولێر:
بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ئابووری فەرەنسا لە ساڵی 2020 دابەزینێکی گەورەی تۆمارکردووە، بە گوێرەی خەمڵاندنە بەراییەکانی پەیمانگەی نیشتمانی بۆ ئامار له فهرهنسا، کۆی بەرهەمی ناوخۆی وڵاتەکە بە رێژەی سەدا 8.3% دابەزیوە.
دوای ئەوەی لە ساڵی 2019 ئابووری فەرەنسا بە رێژەی 1.5% گەشەسهندنی بهخۆیهوه بینی، کە بەرزترین بوو لە ناوچەی یۆرۆ، بەڵام لە ساڵی رابردوو بە شێوەیەکی پێوانەیی بۆ کەمترین ئاستی دوای جەنگی دووەمی جیهانی دابەزی.
سەرەڕای ئەوەش پەیمانگەی ئامار پێشىبینی دەکرد، ئابووری فەرەنسا بە رێژەی 9% دابەزێت، بەڵام ئابووری ئهو وڵاته توانی بەشێوەیەکی باشتر بەرگری لە داکەوتن بکات، جگە لەوەش کۆی بەرهەمی ناوخۆی وڵاتەکە بە رێژەی 1.3% لە کۆتا وەرزی ساڵی رابردوو دابەزی.
H.B