یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی خاڵێكی به‌ده‌ستهێنا

له گه‌ڕی شازده‌یه‌می خولی نایابی عێراق یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی كاره‌با بووه‌وه و یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
یانه‌ی هه‌ولێر له گێمی یه‌كه‌م له خوله‌كی 23 له رێگه‌ی نه‌وزاد عه‌بدولحه‌میدی به‌رگریكاری به گۆڵێك له دژی كاره‌با پێشكه‌وت و ئه‌م گێمه به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی به‌رگزه‌رده‌كانی قه‌ڵاومنار كۆتایی هات.
دواتر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م یانه‌ی كاره‌با له رێگه‌ی محه‌مه‌د ئیبراهیم له خوله‌كی 55 ئه‌نجامه‌كه‌ی هێنایه‌وه خاڵی سفر و گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی دژی نوێنه‌ره‌كه‌ی كورد تۆمار كرد.
پاشان گۆڵكاری ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بارزان شێرزاد له خوله‌كی 64 ده‌ركه‌وت و به گۆڵێك هه‌ولێری پێشخسته‌وه كه ئه‌مه پێنجه‌مین گۆڵی ئه‌و یاریزانه كورده بوو له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق.
پێش فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه یانه‌ی كاره‌با بۆ دووه‌مجار له یارییه‌كه ئه‌نجامه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه كاتێك له خوله‌كی 88 یارییه‌كه موڕته‌زا هه‌دیب گۆڵی به‌رامبه‌ربوونی كاره‌بای له دژی هه‌ولێر تۆمار كرد و یارییه‌كه به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، ئه‌مه‌ش حه‌وته‌مین به‌رامبه‌ربوونی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بوو له خولی نایابی عێراق.
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یاری داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری و رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر خاكی خۆی میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕا ده‌كات.