ئێران: سعودیه شوێنی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نابێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌بو فه‌زڵ عه‌موئی، وته‌بێژی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌ندامانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ناسراون و سعودیه شوێنی له‌و رێككه‌وتنه‌دا نابێته‌وه.
عه‌موئی گوتی: "بۆئه‌وه‌ی ببێته به‌شێك له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، داواكاری سعودیه ره‌تده‌كرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی سعودیه ناڕوونی زۆری تێدایه، بۆیه ئێران ئه‌و رۆڵه ناداته سعودیه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی".
گوتیشی: "ئێران ئاماده‌ی گفتوگۆیه له‌گه‌ڵ سعودیه بۆ ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له نێوانماندا هه‌یه، وه‌ك كڕینی چه‌ك و شه‌ڕ له یه‌مه‌ن".
له باره‌ی ئه‌وروپاوه، عه‌موئی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ئێران رۆڵی نه‌رێنی فه‌ره‌نسا له دانووستانی ساڵی (2015) له‌بیر ناكات، ئێستا رۆڵه‌كه‌ی دووباره ده‌كاته‌وه".
روونیشكرده‌وه، "بانگه‌شه‌ی فه‌رنسا بۆ گه‌ڕانه‌ی ئێران بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هیچ مانای نییه و لێدوانی "ئیمانوێڵ ماكرۆن" سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بێسووده، یارمه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نادات".
دوێنی، ماكرۆن گوتی: "هه‌ر دانوستانێكی نوێ له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران زۆر یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت و پێویسته سعوودیه‌ش له‌خۆ بگرێت".
سه‌رچاوه: RT
د.ی