زاخۆ له یارییه‌كی زه‌حمه‌تدا میوانداریی نه‌فتی وه‌سه‌ت ده‌كات

له گه‌ڕی شازده‌یه‌می خولی نایابی عێراقی یانه‌ی زاخۆ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له یاریگه‌ی خۆی له كاتژمێر 02:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ میوانداریی یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت ده‌كات، ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح راهێنه‌ری یانه‌ی زاخۆ به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه یارییه‌كه بۆ هه‌ردوولا زۆر قورسه، ده‌شڵێت: هه‌روه‌كو چۆن یانه گه‌وره‌كانی دیكه‌مان تێپه‌ڕاند ئاوهاش ده‌مانه‌وێت نه‌فتی وه‌سه‌ت به سه‌ركه‌وتن تێپه‌ڕێنین.
زاخۆ راهێنانه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ر ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح ئه‌نجامداوه، كه گه‌ڕی رابردوو تیپه‌كه‌ی جێهێشتبوو نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی یانه‌كه كردبوو، له‌گه‌ڵ زاخۆش گه‌شتی بۆ یاریی دیوانییه نه‌كردبوو، به‌ڵام دواتر سه‌رۆكی یانه‌كه توانی ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح بگه‌ڕێنێته‌وه، بۆیه بۆ ئه‌م یارییه سه‌رپه‌رشتی مه‌شقه‌كانی زاخۆی ده‌لالی كردووه.
یانه‌ی زاخۆ 24 كاتژمێر پێش ده‌ستپێكی ئه‌م یارییه بڕوا نووری ئه‌ستێره‌یه‌كی كوردی له خوله‌كانی ئه‌ورووپا بۆ شوێنگره‌وه‌ی هاڕون ئه‌حمه‌دی ناوه‌ڕاستكاری گواسته‌وه، ئه‌گه‌رچی بۆ ئه‌م یارییه ئاماده نابێت، به‌ڵام له داهاتوویه‌كی نزیك په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی زاخۆ ده‌كات.
زاخۆ له كۆی 15 یاریی ڕابردووی له خولی نایابی عێراقی، 5 یاری بردووه‌ته‌وه و 8 یاری یه‌كسانبووه، ته‌نها دوو دۆڕانی هه‌یه، خاوه‌نی 23 خاڵه و له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌ت، ئاستێكی باش له‌م وه‌رزه پێشكه‌شه ده‌كات، به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی له‌ده‌ستدا، بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن، له كۆی 15 یاری ڕابردووی 8 بردنه‌وه‌ی تۆماركردووه، 4 یه‌كسانی هه‌یه و ته‌نها 3 یاری دۆڕاوه، 21 گۆڵی له خوله‌كه تۆمار كردووه، خاوه‌نی 28 خاڵن و له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێن، عومه‌ر مه‌نسوڕی هێرشبه‌ریان گۆڵكه‌ری تیپه‌كه‌یه به 6 گۆڵ.
له كۆی 6 یاری ڕابردووی نێوانیان زاخۆ ته‌نها یه‌ك یاری بردووته‌وه، نه‌فتی وه‌سه‌تیش دوو یاری بردووه‌ته‌وه و له سێ یاریشدا یه‌كسان بوونه.