سبه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا

پرسی نه‌وت و پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

سبەی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان به‌مه‌به‌سته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نه‌وت و پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2021 دەچێتەوە بەغدا.

جوتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند، سبەی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هه‌رێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت دەچێتەوە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و لیژنەی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران درێژە بە گفتوگۆکانی پەیوەست بە پرسی نەوت و پشكی هه‌رێم له‌ بودجەی گشتیی عێراق 2021 دەدات.

هەفتەی رابردوو شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لیژنەی دارایی و سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، ئەنجامی دانوستانەکانیان بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.

H.B