یۆنان: پێویسته سزاکانی سەر تورکیا وەك ئەگەرێك بمێنێتەوە

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (30ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) رایگه‌یاند، سزاكانی سه‌ر توركیا پێویسته وه‌ك ئه‌گه‌رێك بمێنێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنان له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه، ئامانجی ئه‌سینا سزادانی توركیا نییه، به‌ڵام هیواخوازن ئه‌نقه‌ره وه‌كو ده‌وڵه‌تێك رێز له دراوسێكانی بگرێت.
روونیشیكرده‌وه، یۆنان به مافی خۆی ده‌زانێت، ئاوه‌كانی فراوان بكات، هه‌ر كاتێك به پێویستی بزانێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ توركیا، ناچنه خانه‌ی دانووستانه‌وه و واده‌ی دیاریكراویان نییه.
توركیا له‌گه‌ڵ یۆنان و قوبرس له كێشه‌دایه، له‌سه‌ر فراوانكردنی بازنه‌ی ئاوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناكۆكه، ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له‌و دۆسیانه داده‌نرێت، كه گرژی خستووه‌ته نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
د.ی