له ههولێر مۆزەخانەی فێڵکردن لە چاو دەکرێتەوە
K24 - ههولێر:
لە ھەولێر مۆزەخانەیەكی تایبەت كراوەتەوە، كە فێڵ لە چاو دەكات، لەم مۆزەخانەیەدا (42) بابەتی فێڵكردنی چاو ھەیە، كە لەگەڵ ھەر ژوورێك یان دیمەنێك و بابەتێكی ئەم مۆزەخانەیە، دڵخۆشییەكی تایبەت بە بینەر دەدات، ئەم مۆزەخانەیە یەكەم جارە لە ھەولێر بە شێوازێكی پرۆڤیشناڵ كراوەتەوە و رۆژانە پێشوازی لە ھاووڵاتیان دەکرێت.
دیمەن و كەرەستەكانی ئەم شوێنە زۆر ئاسایین، بەڵام بە شێوەیەك دروستكراوە، كە بینەر توشی سهرسوڕمان دەكات، ئەم كارەش تەنیا لە رێگای فێڵكردنی چاو ئهنجام دهدرێت، مۆزەخانەكه تایبەته بۆ زاخاوی مێشك، بەڕێوبەری ئەم مۆزەخانەیە بە نیشاندانی بەشێك لە كارەكانی، باس لە ئامانجی دروستكردنی ئەم مۆزەخانەیهی لەشاری ھەولێر دەكات، كه بۆمهستی دڵخۆشكردنی هاووڵاتیان و گهشتیاران، لهگهڵ ئهوهشدا زۆر بابهتی تێدایه بۆ فێربوون.
كەرەستە داندراون و بەكارھاتووهكانی مۆزەخانەكە، ھەمووی به شێوهی سێ رهههندین (3D)، ھەر ئەمەش وا دەكات بینەرەكە لە گەڵ رووبەڕووبوونەوەی لە گەڵ كەرەستە و ئاوێنەكان، كە تایبەتن و مێشك و چاوی بینەر فریو دەدەن، تێڕوانێنێكی دیكەی بۆ كەرەستەكان ھەبێت و زۆر جار فریو بخوات و بەمەش بە پێكەنین كاتێكی خۆش بەسەرببات.
لەم مۆزەخانە تایبەتەدا، كە یەكەمین جارە لە ھەولێر بكرێتەوە، (42) جۆر بابەت و كەرەستەی تایبەت بە زاخاوی مێشك و فێڵكردنی چاو تێیدا نمایشكراوە، بە سەرنجدان و بەكارھێنانی ھەر كەرەستەیەك، یان بینینی دیمەنەكانی ناو ژوورەكان و سەیركردنی بۆ چەند ساتێك، دونیای راستی جێدەھێڵی و پشوویەك بەمێشك و چاوت دەدەیت.
د.ی