ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان: بە هەڵە تەقە لە هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی مەدەنیی دێرەزوور کراوە

لەو هێرشەدا شۆفێرێکی ئۆتۆمبێلەکانی کوژرا و سێی دیکەش بریندار بوون
ئۆتۆمبێلێکی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان
ئۆتۆمبێلێکی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان

K24 - هەولێر

فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رەققە کە سەر بە هەسەدەیە، لە راگەیەندراوێکدا درەنگانی شەوی رابردوو رایگەیاند، ئەوان بە هەڵە هێرشیان کردووەتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی سڤیلی دێرەزوور.

لەو هێرشەی دوێنێدا بۆ سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی غەسان یوسف، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی مەدەنیی دێرەزوور، کەسێک کوژرا و سێی دیکەش بریندار بوون، بەڵام ئەو رزگاری بوو.

لە راگەیەندراوەکەیدا، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رەققە دەڵێ "ترافیکی سەربازیی لە دەوروبەری رەققە لە گەڕانی ئاسایی خۆیان بوون کاتێک کاروانێک کە لە سێ ئۆتۆمبێل پێکهاتوون، بەبێ هێواشکردنەوە بە بەربەستی هاتووچۆ رەتبوون، بۆیە لێیان بە گومان کەوتوون و گوللـەیان لێداون".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکە هەروەها هاتووە: فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە هەرێمی رەققە، دەستی بە لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و فراوان کردووە، دوای ئەوەی ئەو کەسانەی دەستگیرکردووە کە تەقەیان کردووە بۆ زانینی ئەوەی رووداوە و ئاشکراکردنی راستییەکان".

 

هـ.ر.