هێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی ساختەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەستگیردەکەن

عەرەبە و لە سلێمانی بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە
kurdistan24.net

K24 - هەولێر

هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی کەسێکیان دەستگیرکرد کە تۆمەتبارە بە ساختەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەولێر و سلێمانی بۆ ئۆتۆمبێلی بێ پێشینە و دزراو.

ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە، ناوی (ح. س. ع.)ـە، لەدایکبووی ساڵی 1979ـیە و بە رەگەز عەرەبە و دانیشتووی بەغدایە، بەڵام لە سلێمانی دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی ئەو کەسە دەڵێ "لە شاری سلێمانی بە بڕیاری دادوەر لە 27-1-2021 دەستگیرکراوە، بەپێی ماددەی 289/298".

تۆمەتبارەکە دوای لێکۆڵینەوە بەپێی راگەیەندراوەکە: دانی ناوە بە تاوانەکەی و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.