به فه‌رمی بارسێلۆنا به‌یاننامه‌یه‌كی له باره‌ی مێسی بڵاوكرده‌وه
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا ناوه‌ڕۆكی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بلاوگرانا له ساڵی 2017 واژۆی كردووه ئاشكرا ده‌كات و وه‌كو بۆمبێك به‌رووی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ده‌ته‌قێنێته‌وه و كه به گرێبه‌ستی فیرعه‌ونی داده‌نرێت و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی مایه‌پووچبوون له بارسێلۆنا ده‌كات.
به‌پێی به‌ڵگه‌كه‌ی مۆندۆ مێسی له 2017 گرێبه‌ستێكی به‌رامبه‌ر زیاتر له555 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ واژۆ كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌ش له هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت، هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه مووچه‌ی ساڵانه‌ی مێسی ده‌گاته 138 ملیۆن یۆرۆ، جگه له پاداشتی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی كه ده‌گاته 115 ملیۆن یۆرۆ و چه‌ند پاداشتێكی دیكه‌ی دارایی.
سه‌رچاوه كه‌ته‌لۆنیه‌كه ئاشكراشی كردووه مێسی تا ئێستا له سه‌دا 92ـی بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی وه‌رگرتووه، ئه‌مه له كاتێكدا له‌م رۆژانه بڵاوكرایه‌وه كه قه‌رزه‌كانی سه‌ر بارسێلۆنا ملیارێك یۆرۆی تێپه‌ڕاندووه و ئه‌مه‌ش یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ی خستووه‌ته قه‌یرانێكی قووڵه‌وه و دوور نییه ته‌نانه‌ت یاریگه‌ی كامپ ن‌و بفرۆشێت و مایه‌پووچ ببێت.
هه‌ر زوو بارسێلۆنا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاته ده‌نگ و له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند بارسا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رپرسیاریه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته و به‌ڵگه‌نامه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ش كراوه رێكاری یاسایی له دژی رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ده‌گرنه به‌ر ئه‌گه‌ر به زیان به‌سه‌ر یانه‌كه‌یان بشكێته‌وه.
له به‌یاننامه‌كه هاتووه بارسا به ته‌واوه‌تی پاڵپشتی خۆی بۆ مێسی دووپاتده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی ناشرین بكه‌ن و زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مێسی و ئه‌و یانه‌یه بگه‌یه‌نن كه كردیانه باشترین یاریزانی جیهان و مێژووی تۆپی پێ.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ڤیكتۆر فۆنت كه به‌ربژێری سه‌رۆكایه‌تی یانه‌ی بارسێلۆنایه به هه‌مان شێوه پاڵپشتی خۆی بۆ مێسی دووپاتكرده‌وه و له تویته‌ری خۆی نووسیویه‌تی: مێسی شایسته‌ی یۆرۆ به یۆرۆیه كه له بارسێلۆنا وه‌ریگرتووه، فۆنت ده‌شڵێت: مێسی هیچ زیانێكی بۆیان نییه و به پێچه‌وانه‌وه زۆرترین سوودی به مێژووی بارسا گه‌یاندووه و به باشترین یاریزانی مێژوو ناوی ده‌بات و ده‌شڵێت تا هه‌تایه له یانه‌كه ده‌مێنێته‌وه.